Servet Tümer
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2021
ئانتاڵیا – AA
ئەو ئاگرە دامرکێندرایەوە کە لە چەند شوێنکارێکی شارۆچکەی سەریک لە پارێزگای ئانتاڵیا کەوتبووەوە.
بە ھۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لە فرۆشگایەکی جوانکاری لە شارۆچکەکە کەوتەوە.
دوای ماوەیەکی کەم ئاگرەکە تەشەنەی سەند بۆ فرۆشگایەکی جانتا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە ناوچەکە.
دوای نزیکەی یەک کاتژمێر و ٣٠ خولەک تواندرا ئاگرەکە دابمرکێندرێتەوە و ئەم دوو شوێنکارەیش زیانی زۆریان پێ گەیشت و کەلوپەلەکانی ناویان کەڵکی بەکارھێنانیان نەماوە.