İrfan Aydoğdu
22 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2022
عەنتاب – AA
دەرکەوتووە لە تاکۆگراف ئەو پاسەی خۆی کێشابوو بەو کەسانەی لە دەوروبەری رووداوێکی هاتوچۆ کۆببوونەوە لە عەنتاب، بەر لە رووداوەکە ١٣٠ کیلۆمەتر خێرایی تۆمار کراوە.
لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەبارەی پاسی نەفەرهەڵگری ژمارە SR 157 33 سەربە کۆمپانیای ئۆزەل دیاربەکر کە لە نزیک نزیپ لەسەر رێگای تارسوس-ئادانا-عەنتاب رووداوەکە رووی دا و پاسەکە وەرگەڕا.
لە راپۆرتی پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەکەدا، ئاماژە بەوە دراوە کە لە شوێنی رووداوەکە ٣٠٧ مەتری شوێنی وەستێنەر دەستنیشان کراوە و لە کاتی رووداوەکەدا، تاکۆگراف پاسەکە بەر لە رووداوەکە ١٣٠ کیلۆمەتر خێرایی تۆمار کردووە.
ئەوە لە کاتێکدا سنووری خێرایی پاس دیاریکراوە کە ١٠٠ کیلۆمەترە.
لە ئاکامی ئەو رووداوانەی هاتوچۆ کە دوو رۆژ لە مەوبەر لە نزیک نزیپ لەسەر رێگای تارسوس-ئادانا-عەنتاب روویان دا، ١٥ کەس گیانیان لەدەست دا کە سێ کارمەندی تەندروستی، سێ ئاگرکوژێنەوە و دوو میدیاکارانیان لەنێودابوون، هەروەها ٣١ی دیکەیش برینداربوون.