Halil Şahin
23 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2022
ئیزمیر – AA
لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەکانی کارابورون، دیکیلی و چەشمەی سەربە پارێزگای ئیزمیر لە خۆرئاوای تورکیا، ١٢٨ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن هێزهكانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە ئاوهكانی تورکیا، رزگارکران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ماڵپەڕی فەرمیی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دوای گەیشتنی زانیاریی سەبارەت بە بوونی گرووپێک کۆچبەری نایاسایی لەسەر بەلەمیێک لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورون، کەشتیی ئاسایشی کەناراوەکانیان رەوانەی شوێنەکە کردووە.
تیمەکان ٨٠ کۆچبەری نایاساییان رزگاركرد کە لەسەر چوار بەلەمی رزگارکردن بوون و لەلایەن هێزهكانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە ئاوهكانی تورکیا.
هاوکات، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان توانییان ٣٢ کۆچبەری نایاساییی لە نزیک کەناراوەکانی دیکیلی و ١٦ کۆچبەریش لە نزیک کەناراوەکانی چەشمە کە لەلایەن هێزهكانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە ئاوهكانی تورکیا رزگاربکەن.