Selman Tür,Hemın Othman Mohammed
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
باتمان - AA
له شارۆچكه‌ی حەسەنکەیف سەربە پارێزگای باتمان، كاره‌كانی ده‌رهێنانی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان له گۆڕه‌پانی به‌نداوه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
وه‌ك گواستنه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی دیكه مزگه‌وتی ئه‌ر رزق و مناره‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه كه له ساڵی 1409 زایینی‌دا له لایه‌ن مه‌لیكی ئه‌یوبی حەسەنکەیف، ئهبولمهفاخیرهوه دروستكراوه.
مناره‌ی مزگه‌وته‌كه كه نزیكه‌ی 40 مه‌تر به‌رزه و ناتواندرێت به یه‌كپارچه بگوازرێته‌وه، ده‌ستكرا به هه‌ڵوه‌شاندنی و ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی. ئه‌و به‌ردانه‌ی ده‌رده‌هێنریت یه‌ك به یه‌ك ژماره‌یان لێده‌درێت و به كرێن داده‌گیرێن، پاشان ئه‌و به‌ردانه‌ی ژماره كراون ده‌گوازرێته‌وه بۆ پاركی كولتووری حەسکیف بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی دابنرێته‌وه.
- ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی مناره‌كه یەک مانگ ده‌خایه‌نێت
به‌ڕێوه‌به‌ری شازدەهه‌مین ناوچه‌ی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌ت، عه‌لی ناجی كۆساڵی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاره‌كانی ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی مناره‌كه ماوه‌ی یەک مانگ ده‌خایه‌نێت.
عه‌لی ناجی كۆساڵی باسی له‌وه كرد كه به هه‌ستیارییه‌وه پرۆسەی ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی مناره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و به‌ردانه سه‌رله‌نوێ له پاركی كولتووری حهسەنكەیف رێكدهخرینهوه.