Ali Korkmaz,Halil Şahin,Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
ئیزمیر - AA
ته‌رمی چوار له‌و 13 كۆچبه‌ره‌ی كه له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكدا له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلی لە سنووری پارێزگای ئیزمیر بێسه‌روشوێن بووبوون ده‌رهێنرانه‌وه و سێ كۆچبه‌ریش رزگاركراون.
له ناوچه‌ی دێنیز كۆی كاتژمێر شەشی و 20 خولەک به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو كۆچبه‌ر به مه‌له خۆیان رزگاركرد و رایانگه‌یاند، به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاو كه‌وتووه و 13 كه‌س بێسه‌روشوێنن.
دواتر تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران و كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیپێكرد.
سێ به‌له‌می فریاكه‌وتن به‌هاوكاریی هه‌لیكۆپته‌رێك هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنیان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستپێكرد.
به‌له‌مه‌كه 15 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو كه 14یان ئه‌فغانستانی و یه‌كێكیان ئێرانی بوو.
له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا، ته‌رمی چوار له‌و 13 كۆچبه‌ره‌ی بێسه‌روشوێن بوون ده‌رهێنرانه‌وه و سێ كۆچبه‌ریش رزگاركران.