Sangar Hamad Azeez
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
موغڵا - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "روو دەکەمە ئەورووپا و دەڵێم، برا خۆرئاواییەکانم، سبەینێ دەنگدان دەستپێدەکات. بە پتەویی بوەستن، لە ئەورووپاش سندوقەکان بە دەنگ پڕکەن".
ئەردۆغان بەشداری لە میتینگی پارتەکەی کرد کە لە بازاری کراوەی مەنتەشە لە موغڵا سازکرابوو و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو گوتی :"روو دەکەمە ئەورووپا و دەڵێم، برا خۆرئاواییەکانم، سبەینێ دەنگدان دەستپێدەکات. بە پتەویی بوەستن، لە ئەورووپاش سندوقەکان بە دەنگ پڕکەن".
ئه‌ردۆغان رەخنەی توندی لە جەهەپە گرت و گوتی: "جه‌هه‌په پیسییه، جه‌هه‌په بێ ئاوییه، جه‌هه‌په هه‌وای پیسه، جه‌هه‌په شاخی زبڵدانه. شاخی زبڵدان له ئومرانیهی ئیستانبوڵ ته‌قیه‌وه، كێ هه‌بوو ئه‌و كاته؟ جه‌هه‌په. 39 برامان له‌وێ گیانیان له‌ده‌ستدا".
لە درێژەی گوتارەکەی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رەخنەی لە قسەکانی بەربژێری جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار موحەرەم ئینجە گرت و گوتی: "دەڵێت لەو رۆژەی کە هاتم 'داوای لێبوردن' لە فەرماندەکەی عەفرین دەکەم. تۆ خۆت داهاتووت نییە. مریشکی برسی وادەزانێت لەنێو عەمباری گەنمە".
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌مساڵ چاوه‌ڕێی هاتنی ٤٠ ملیۆن گه‌شتیار ده‌كه‌ین. ئه‌مه ریكۆرده. به پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان سوورین له سه‌ر پێشخستنی زیاتری توركیا له هه‌موو بوارێكدا".