Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئێوە ھاتن و پەرلەمانتان بۆردومان کرد کە ئەمە پەرلەمانی گەلە. ئێوە ھەوڵتان دا لە نوێنەرانی گەل بدەن. بۆیە ئەم برایەی ئێوە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنی کرد و داوام لە خەڵک کرد کە بێنە سەر شەقامەکان. ئەمەش پێشھاتێکی نەخوازراو بوو بۆ کودەتاچییەکان. دەمەوێت بە گەلەکەم بڵێم تا بانگھێشتی دووەم ھەرگیز ئەم گۆڕەپانانە چۆڵ نەکەن".
"ئێمە لە وڵاتەکەماندا رێکخراوی تیرۆریستیمان (پەکەکە) دەزانی، داعشمان دەزانی، یەپەگەمان دەزانی. بەڵام ئەمانە ناساندنیان جیاواز بوو. دەیانوت کە "ئەمانە گرووپێکی ئاینین و بە پەروەردەوە سەرقاڵن، کاریان بە چەکەوە نییە. بەڵام ھەڵسەنگاندنەکان زۆر جیاواز بوون. ئەمانە بە پارەی گەل چەک و فڕۆکە و ھێلیکۆپتەر و چەکی قورسیان دژی ئەو گەلە بەکارھێنا، ئەمانە بێ رەوشت و خائینن".
"وەک ڤایرۆس کەسانێک دەگەڕێن. ئەمە ھەنگاوی دووەم و سێیەمیش دێت. چەند ھەنگاوتان ھەیە پێکەوە ھەمووتان وەرن".
"بانگھێشتی ئەو کەسانە دەکەم کە لەگەڵ راگەیاندنی باری نائاسایی نرخی بەشێک لە بەرھەمەکانیان بەرز کردوەتەوە. ئەگەر کەسانێک ھەوڵی ئەم جۆرە ھەڵەیە بدەن، با بزانن ئەوە دەوڵەت و حکوومەت بەسەر ئەم کەسانەدا دەکەوێت".