Zana Natık Kerem
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
ئەنقەرە ــ AA
ئەو بڕیارەی کە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەژێر ناوی "گوزارشتکردن لە مەترسییەکان لە بارەی ھاوپەیمانی ئەمریکا و تورکیا" پەسەند کرا لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە رەخنەی لێگرا و رەتکرایەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو بڕیارەی کە دوێنێ دووشەممە پەسەندکراوە بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ پەیوەندییەکانی ھاوپەیمانی نێوان ھەردوو وڵاتدا ناگونجێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە "ئەوەی لەو بڕیارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا ھاتووە، قبوڵکراو نییە بە تایبەتیش ئەو خاڵەی کە پەیوەستە بە سیاسەتی دەرەوە و سیستەمی دادوەریی لە تورکیا".
لە راگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو خاڵەی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا باس لە سیاسەتی دەرەوە و سیستەمی دادوەریی لە تورکیا دەکات، تەنھا پڕوپاگەندەیە و ھیچ بنەمایەکی راست و دروستی تیادا نییە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوەکەدا تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و نزیککردنەوەی دید و بۆچوونەکان لەگەڵ دۆست و ھاوپەیمانەکانی پشتی بەستووە بە گفتوگۆ و دانوستان، ھەروەھا بەردەوام بانگەوازیکردووە کە وڵاتان رێز لە سەروەری نیشتمانی یەکتر بگرن.
لە راگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو خاڵەی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا باس لە سیاسەتی دەرەوە و سیستەمی دادوەریی لە تورکیا دەکات، تەنھا پڕوپاگەندەیە و ھیچ بنەمایەکی راست و دروستی تیادا نییە.
لە کۆتاییدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە کە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەتدەکاتەوە، چونکە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا ناگونجێت.