Sezgin Pancar
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
مێرسین - AA
دالیا مەحمود موسلیم لە ئەنجامی هەوڵەکان بۆ باوەڕپێهێنانی بڕیاری دا ریزەکانی رێکخراوی تیرۆرستیی پەکەکە/یەپەگە جێ بهێڵێت و خۆی رادەستی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی مێرسین کرد.
ناوبراو دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان لە بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەژێر چاودێری ئەمنیی توند و تۆڵدا برایە نەخۆشخانەی فێرکاری مێرسین و پشکنینی تەندروستیی بۆ ئەنجامدرا.
دواتر دالیا مەحمود کە لەناو رێکخراوەکەدا ناوی نهێنی "ڤیان شیروان" بووە، رادەستی دادگا کرا.