Sertaç Bulur
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به به‌شداری هه‌زار و ١٧٠ سه‌رباز، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه ''ئۆپه‌راسیۆنی چیای ئاگری، هه‌وره‌بروسكه-٣'' له ئاگری، ئیدر و قه‌رس ده‌ستی پێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی په‌كه‌كه له رۆژه‌ڤی وڵات‌دا و له چالاكی خستنی تیرۆریستەكانی كه له ناوچه‌كه‌دا خۆیان حه‌شارداوه ''ئۆپه‌راسیۆنی چیای ئاگری، هه‌وره‌بروسكه-٣'' ده‌ستی پێ كردووه.
له‌و ئۆپهراسیۆنەدا، هه‌زار و ١٧٠ كه‌س له هێزه‌كانی له تیمه‌كانی هێزی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی جه‌ندرمه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆم، كۆماندۆی جه‌ندرمه، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه، پۆلیسی تایبه‌ت و ئهمنییپارێز له چوارچێوه‌ی ٨٦ تیمدا به‌شدارن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌وره‌بروسكه كه له ناوخۆی وڵات بۆ ته‌واو له‌ناوبردنی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن به پاڵپشتی گه‌ل پێداگرانه درێژه‌یان ده‌بێت.