Muhammet Ali Kemal
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به مه‌رگی یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر به‌شێوه‌ی دیموكراسی، محه‌مه‌د مورسی، رایگه‌یاند: "باوه‌ڕم نییه كه ئه‌مه مه‌رگێكی ئاسایی بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له نوێژی مردوو به‌شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو له مزگه‌وتی فاتیح كرد كه به پێشنوێژیی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی توركیا، عه‌لی ئه‌رباش ئه‌نجامدرا.
له‌دوای نوێژه‌كه ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا سه‌باره‌ت به مه‌رگی مورسی رایگه‌یاند: "باوه‌ڕم نییه كه ئه‌مه مه‌رگێكی ئاسایی بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "له دانیشتنی دادگادا محه‌مه‌د مورسی بۆ لای په‌روه‌ردگارمان رۆیشت. به‌دڵنیاییه‌وه، ئایا ئه‌مه رۆیشتنێكی ئاسایی بووه، یان دۆخی دیكه‌ی تێدابووه، یان نا، ئه‌مه مایه‌ی تێڕامانه".
راشیگه‌یاند: "ئه‌مانه هێنده‌ی ئه‌وه سووكن كه له ته‌رمی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، مورسی، بترسن".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "بیرتان نه‌چێت له‌م وڵاته‌شدا سیسی-یه‌كان هه‌ن، هاوشێوه‌یان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ش ناچارین كه زۆر وریابین".