Bestami Bodruk
19 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2021
دیاربه‌كر – AA
به‌فر شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی دیاربه‌كری سپی‌پۆش كرد.
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌فربارینی ئه‌مساڵ له دیاربه‌كر شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی شاره‌كه وه‌ك شوراكانی دیاربه‌كر كه خراوه‌ته لیستی میراتی كولتووری یونسكۆ، مزگه‌وتی گه‌وره كه وه‌ك پێنجه‌مین حه‌ره‌می شه‌ریفی ئیسلام دانی پیادا نراوه، مۆزه‌خانه‌كانی وه‌ك ئیچكاله، ئۆنگۆزلو كۆپرو، زیا گۆككاڵپ، جاهید سدقی تارانجی و سێزای كاراكۆچ سپی‌پۆش بوون.
سپیپۆشینی ئه‌م شوێنه‌واره مێژوویی و كولتوورییانه دیمه‌نێكی دڵڕفێن و سه‌رنجڕاكێشی به شاره‌كه داوه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له راماڵینی ئه‌و به‌فره‌ی له سه‌ر رێگا و په‌یژه‌كاندا كه‌ڵه‌كه بووه.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانیش به چێژێكی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا شه‌ڕه به‌فر ده‌كه‌ن.