Mazın Asad
06 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2016
دیاربه‌كر
دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی سوور له دیاربه‌كر و هاتنه‌كایه‌وه‌ی ئاسووده‌یی، له شارۆچكه‌كه‌دا له‌جیاتی ده‌نگی ته‌قه ده‌نگی میوزیك ده‌بیسترێت.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی دێرینی سوور له 28ی تشرینی دووه‌می 2015 ده‌ستی پێكرد و له 9ی ئاداری ئه‌مساڵ كۆتایی پێهات كه 103 رۆژی خایاند و پاشان ژیان له شارۆچكه‌كه ئاسایی بووه‌وه. شارۆچكه‌ی سوور دووباره به رۆژانی رابردووی شاد بوویەوە و ژماره‌ی گه‌شتیارانیش بۆ شوێنه مێژووییه‌كان له زیادبووندایه.
له كۆڵانی خانه‌كانی شارۆچكه‌كه ده‌نگی میوزیك ده‌بیسترێت و هاووڵاتییانیش سوود له به‌قه‌راربوونی ئاسووده‌یی شارۆچكه‌كه وه‌رده‌گرن و سه‌ردانی شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن. هاووڵاتییانی سوور له شوێنه مێژووییه‌كان به ده‌نگی میوزیك ساتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ماڵی كولتووری دیاربه‌كر كه ده‌كه‌وێته پشت مزگه‌وتی ئوڵو، دوای چه‌ندین مانگ، ئێستا سه‌رله‌نوێ خزمه‌تگوازیی پێشكه‌ش به‌و كەسانە دەكات كە سەردانی دەكەن. ئه‌وانه‌ی بۆ نێو كۆڵانه‌كانی ئه‌و ماڵه كولتوورییه دێن ده‌نگی میوزیك ده‌بیستن له كاتێكدا پێش چه‌ند مانگێك به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه كه‌س رووی لێ نه‌ده‌كرد.
سه‌رۆكی رێكخراوی كولتوور، گه‌شتوگوزار و میوزیكی دیاربه‌كر و خاوه‌ن ماڵی كولتووری دیاربه‌كر، كه‌نعان ئاكسو له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند دیواره‌كانی قه‌ڵای دیاربه‌كر و باخچه‌كانی هه‌ڤسه‌ل له نێو لیستی میراتی جیهانی یونێسكۆیه، بۆیه ئه‌مه گرنگییه‌كی زۆری بۆ شاره‌كه هه‌یه.
ئاكسو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاووڵاتییان به‌هۆی رووداوه‌كانی تیرۆره‌وه مافیان خوراوه و گوتیشی: "كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی دیاربه‌كر له‌م ماڵانه گه‌وره بوون. خه‌ڵكی دیاربه‌كر هیچ كاتێك پشتگیری‌یان له چاڵ هه‌ڵكه‌ندن و درووستكردنی به‌ربه‌ست نه‌كردووه. دیاربه‌كر بۆ نه‌ریتی خۆی گه‌ڕایه‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت دیاربه‌كر نه‌ك به تیرۆر، به‌ڵكو به چالاكییه‌كانی كولتووری یادەكانی لێ بكرێته‌وه".
-"پێویسته كاریگه‌ری هێرشه تیرۆریستییەكان نه‌هێڵین"
خانی ئیسكه‌نده‌ر پاشا له شارۆچكه‌ی سوور مێژووه‌كه‌ی بۆ له ساڵی 1551ی سه‌رده‌می پارێزگاری ئه‌وكاتی دیاربه‌كر ئیسهنكدهر پاشا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه ئێستا سه‌رله‌نوێ كرایه‌وه و پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات.
خاوه‌نی خانی ئیسكه‌نده‌ر پاشا، سه‌یفه‌دین موتڵو رایگه‌یاند پێنج مانگ خانه‌كه داخرابوو و ئێستا سه‌رله‌نوێ كراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی زیارەتكارانی ده‌كات.
موتڵو گوتی: "مێژووی ئێره باس ناكرێت، چونكه پێویست به بینینی ده‌كرێت. خه‌ڵك پێویسته شوێنی ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌كان، سەحابهكان و پردی ئۆن گۆزلو و خانی حه‌سه‌ن پاشا و باخچه‌كانی هه‌ڤسه‌ل ببینن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئیتر ده‌نگی ته‌قه له شاره‌كه كۆتایی پێهاتووه و هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئیتر ده‌نگی میوزیك ده‌بیسترێت. ئێره شارستانێتییه‌كی دێرین و شاری پێغه‌مبه‌رانه. پێویسته ئیتر ده‌نگی چه‌كه‌كان له‌م شاره نه‌مێنێت. هاووڵاتیانمان ئیتر دێن گوێبیستی میوزیك ده‌بن و قاوه ده‌خۆنه‌وه و نان ده‌خۆن. خه‌ڵك سه‌رسام ده‌بن كاتێك ئه‌م مێژووه 500 ساڵه‌ی خانه‌كه ده‌بینن و نایانه‌وێت لێره‌دا بڕۆن. هه‌ندێك له زیارەتكاران به درێژایی رۆژ له خانه‌كه ده‌مێننه‌وه".
موتڵو له درێژه‌دا روونیشی كرده‌وه كه كاتێك هاووڵاتیان هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی خانه‌كه‌یان بیست، ده‌ستیان بهسەردانی كردن بۆ شوێنه‌كه‌یان كردووه و راشیگه‌یاند كه خانه‌كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین خانەی شارهكهیە و داری ته‌مه‌ن 350-400 ساڵیشی تێدا ده‌بینرێت.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌ك له شاره‌كه‌دا نییه و زیاتر گوتیشی: "هێرشه تیرۆریستییه‌كان و ده‌نگی چه‌ك له شاره‌كه نه‌ماوه. پێویسته كاریگه‌ری هێرشه تیرۆریستییەكان نه‌هێڵین. له‌مه‌ودوا ده‌نگی میوزیك هه‌یه. ئێره ئیترشارێكه كه چه‌كه‌كانی لێ نییه".