Ertuğrul Subaşı,İsmet Karakaş,Hemın Othman Mohammed
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ناو فه‌رمانده‌یی ئاسمانیی و شكانیی توركیا له میانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)دا كه ١٥٢ تۆمه‌تبار دادگایی كران، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی قورس به‌سه‌ر ٥٦ تاوانبار و سزای زیندانی هه‌تا هه‌تاییش به‌سه‌ر ١٨ تاوانباری دیكه‌دا سه‌پێندرا.
دانیشتنه‌كه كه له هۆڵی گرتووخانه‌ی سینجان له لایه‌ن ١٧هه‌مین دادگای سزای قورسی ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار له‌باره‌یه‌وه ده‌ركرا.
به‌پێی بڕیاری دادگا، ٥٦ تاوانباریان سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه فڕۆكه‌وانی هێلیكۆپته‌ر، ئوغور كاپان بوو كه دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌وكاته‌ی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار-ی له بنكه‌ی سه‌ربازی ئاكینجی برد بۆ كۆشكی چانكایا، به ٢٩ جار سزای قورسی زیندانی هه‌تا هه‌تایی و سێ هه‌زار و ٩٣٢ ساڵ زیندانی سزادرا.
هه‌روه‌ها سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر ١٨ تاوانباری دیكه‌دا سه‌پێندرا.
هاوكات دادگا ٤٥ تاوانباری دیكه‌ی به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ بۆ ١٨ ساڵ زیندانی سزادا و دۆسیه‌ی دوو تاوانباری جیاكرده‌وه كه ده‌بێت ده‌ستگیر بكرێن.
دادگا بڕیاری بێ تاوانی بۆ ٣١ تۆمه‌تبار لە دۆسیه‌كه ده‌ركرد.