Tanju Özkaya
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماریی ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ١٤٣ تۆمه‌تبار ده‌ركرد كه ١٠٢یان ئیمامی نهێنین.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، دوای ده‌ستنیشانكردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی توركیا (MiT) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ١٤٣ تۆمه‌تباری فه‌تۆ له ٤٣ پارێزگای توركیا ده‌ركردووه كه ١٠٢یان ئیمامی نهێنی فه‌تۆن له‌نێو فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه، ١٥یان له رێكخستنه نهێنییه‌كانی فهتۆدان له‌نێو ئاسایش و ٢٦ تۆمهتبارهكهی دیكه‌یش له ماڵه نهێنییه‌كانی فه‌تۆدا ماونه‌ته‌وه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی هاوكات كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.