Halil Demir
14 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ – AA
٥٠ له‌و ٢٢٢ تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركران كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له ٥٤ پارێزگای توركیا و كۆماری توركی قوبرسی باكوور بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ تیمه‌كانی دژه تیرۆری ئاسایشی ئیستانبوڵ له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا له ٥٤ پارێزگای توركیا و كۆماری توركی قوبرسی باكوور ٥٠ له‌و ٢٢٢ تۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیركرد كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌و ٢٢٢ تۆمه‌تباره پله‌یان جیاوازه و ئه‌ركدارن له هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ییه وشكانی، ده‌ریایی، ئاسمانییه‌كان و فه‌رمانده‌ییه‌كانی جه‌ندرمه و ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری هه‌یه تۆمه‌تباری دیكه‌یش ده‌ستگیر بكرێن.