Yusuf Soykan Bal
14 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
ئیزمیر – AA
له‌میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخستنه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ١٧٦ تۆمه‌تبار ده‌رچوو كه ده‌ركه‌وتووه له رێگای به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی فه‌تۆوه كردووه.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیزمیر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه له ٤٩ پارێزگای توركیا.
پله‌ی سه‌ربازی تۆمه‌تباران لێك جیایه و زاندراوه شه‌شیان ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی F-16 و چواریشیان فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی قه‌زاكانن.