Mazın Asad
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2017
بەرلین - AA
پەرلەمانی فیدرااڵی ئەڵمانیا پێشنیاری کشانەوەی سەربازانی لە بنکەی سەربازیی ئینجیرلیکی تورکیا و گواستنەوەیان بۆ بنکەی سەربازیی ئەزرەقی ئوردن، پەسەند کرد.
پێشنیارەکە بە ٨٥ دەنگی نەخێر بەرامبەر بە ٤٦١ دەنگی بەڵێ پەسەند کرا. لە دانیشتنەکەدا ٥٦٩ پەرلەمانتار بەشدار بوون کە ٢٣ پەرلەمانتار دەنگی بێلایەنیان دا.
پارتی سەوزەکان و پارتی چەپڕەوی ئەڵمانیا بە کۆی دەنگ تەنھا کشانەوەی سەربازانی ئەڵمانیان لە بنکەی سەربازیی ئینجیرلیک رەتکردەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ٧ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە کشانەوەی سەربازانی ئەڵمانی لە بنکەی سەربازیی ئینجیرلیک.
بڕیاری کشانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا لە بنکەی سەربازیی ئینجیرلیک دوای ئەوە ھات کە تورکیا رێگەی بە پەرلەمانتارانی ئەڵمانی نەدا سەردانی یەکەکانیان لەو بنکەیەک بکەن.