Ramal Abdullah Mahmood
02 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
سێرت – AA
حەسەن گەزەر کە لە شاری سێرت دەژی و بە پێی تۆماری سەرژمێری و فەرمانگەی باری کەسێتی و ناسنامە لە یەکی تەمووزی ١٨٩٢ لەدایک بووە، بۆ یەکەمجار ئاهەنگی رۆژبوونی بۆ رێکخرا.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان لە سێرت، گۆکهان مەراکچی و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەردانی گەزەریان لە ماڵەکەی خۆیدا کرد و چەندین دیاریشیان پێشکەشی گەزەر کرد کە یەکەمجاری بوو لە ژیانیدا کێکی رۆژبوون ببڕێت.
مەراکچی هیوای تەندروست باشی و تەمەن درێژی بۆ گەزەر خواست و، گوتی: "بۆ ئەوەی رۆژبوونی بە نهێنی بمێنێتەوە ئەمڕۆ لە پڕتاو هاتینە ماڵەکەی. لە چاوی پیس بە دوور بێت بە بەراورد لەگەڵ تەمەن هەڵکشانی بە راستی تەندروستی باشە. نوێژەکانی بێ کەموکوڕی دەکات و رۆژووەکانیش دەگرێت".
حەسەن گەزەریش خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی مەراکچی و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەربڕی و سوپاسی کردن و گوتی: "١٠ منداڵ و ٦٠ نەوەم هەیە. لە ژیانمدا زۆر بە کەمی نەخۆش کەوتووم. هەمیشە لە کوێستان شیر، ماست و نانم خواردووە. حکوومەت تاکو ئەمڕۆ هەموو پێداویستییەکی بۆ دابین کردووم".