Hatice Şenses Kurukız,Ramal Abdullah Mahmood
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم كه‌سێكی له‌وه پهشیمانكردهوه له پردی شه‌هیدانی ١٥ی تهمووز خۆی هه‌ڵداته ناو ده‌ریاوه و کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت
به‌پێی زانیارییه‌كان ئێواره‌ی دوێنێ كه‌سێك به ناوی ت. ت. هه‌وڵی داوه له پردی شه‌هیدانی ١٥ی تهمووز خۆی هه‌ڵداته ناو ده‌ریاوه و خۆی بكوژێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌و كاته‌دا كه ده‌یه‌وێت به‌ره‌و به‌ری ئه‌ورووپای ئیستانبوڵ تێبپه‌ڕێت ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینێت و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی راده‌گرێت و ده‌چێته لای ئه‌و هاووڵاتییه.
دوای ئه‌وه‌ی پاسه‌وانانی بینالی یڵدرم ده‌چنه لای ت.ت. رازی ده‌كه‌ن واز له‌و كاره‌ی بهێنێت و ده‌یبه‌نه لای یڵدرم ئه‌ویش دڵی ده‌داته‌وه و باوه‌شی پیادا ده‌كات و ئاوی پێده‌دات و دواتر ده‌یباته ناو ئۆتۆمبێلی خۆی و له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یباته ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچی وه‌زیری كولتوور و گه‌شتیاری، نومان كورتوڵموش له هۆڵی هالیچ و ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه ژیان پڕه له هه‌وراز و نشێو و خۆشی و ناخۆشی و له دوای هه‌ر ناخۆشییه‌ك خۆشی دێت و مرۆڤ نابێت به هیچ جۆرێك په‌نا بباته به‌ر خۆكوشتن و له كاتی دڵته‌نگی و ناخۆشیدا پێویسته په‌نا بباته به‌ر خودا.
زاندراوه ت. ت. به ته‌كسی هاتووه‌ته لای پرده‌كه و له ناوه‌ڕاستیدا خۆی هه‌ڵداوه و به‌مهۆیه‌وه سنگی بریندار بووه. یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ری پزیشكیشی له لایه‌ن پزیشكانی سهرۆكوهیزانهوه بۆ كراوه و دواتر به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
باس له‌وه ده‌كرێت ت. ت.ی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ دروست دەبێت له‌گه‌ڵ خوشك و براكانی تووشی خەمۆکی و بێزاری ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات خۆی بكوژێت.