Muhammet Ali Kemal
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
جێگری سەرۆکی گشتیی و گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک رایگەیاند لە کۆنگرەی دووەمی نائاسایی پارتەکەیدا کە بڕیارە رۆژی ٢٢ی ئایار بەڕێوە بچێت، وەزیری گواستنەوە، گەیاندن و دەریاوانیی تورکیا، بینالی یڵدرم وەک پاڵیوراو بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی دەستنیشان کراوە.
چەلیک رایگەیاند: ''لە نێوان بەڕێز سەرکۆمارمان، سەرکردەکانمان و سەرۆکی گشتیی دامەزرێنەرماندا لەگەڵ کادرەکانی ئاک پارتیدا، بچووکترین لێکترازان نییە، دوێنێش نەبووە و لەمەودواش نابێت. هاوڕێیه‌كی زۆر به‌نرخمان، په‌رله‌مانتاری پارته‌كه‌مان بۆ پارێزگای ئیزمیر و وەزیری گواستنەوە، گەیاندن و دەریاوانیی به‌ڕێز بینالی یڵدرم، وه‌ك پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی هه‌ڵبژێردراوه".
- ''به شایستهدانانم بۆ پاڵێوراوی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فه بۆ من''
پاڵێوراوی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی بینالی یڵدرم: "هه‌میشه شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی یه‌كێك بووم له دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه. به شایستهدانانم بۆ پاڵێوراوی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فه بۆ من، له هه‌مان كاتدا بهرپرسیارێتییەكی زۆر گه‌وره‌یه".
یڵدرم راشیگەیاند: ''پێویستە هەمووان ئەوە بزانن کە ئاک پارتی، حزبی داوایەکی رەوایە. ئاک پارتی حزبی بنیاتنانی داهاتووی میللەتە. ئاک پارتی حزبێکە لەگەڵ پارێزگاریکردن لە رابردوداو بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێت. هەر لەبەر ئەوە سەرەتا لەگەڵ سەرۆکی دامەزرێنەرمان و سەرکردەماندا، دواتر لەگەڵ هەموو هاوڕێیانمان لەهەر ئاستێک‌دا بن، بە گونجانێکی تەواوەوە کار دەکەین و ئەوەی لە دەستمان بێت بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجە گەورەکانی تورکیا، ئەنجامی دەدەین. با هیچ کەس گومانی لەمە نەبێت''.
بینالی یڵدرم لەسەر گوتەکانی بەردەوام بوو و گوتی: ''کۆنگرەکانی ئاک پارتی هەریەکەیان جەژنێکی دیموکراسییە بەڵام ئەم کۆنگرانە تایبەتمەندییەکیان هەیە کە لە کۆنگرەی پارتەکانی دیکەیان جیا دەکاتەوە، ئەویش ئەوەیە کۆنگرەکانی ئاک پارتی نابنە هۆی دابڕان و لێکترازان بەڵکو ئامرازی بەهێزترکردنی برایەتیی و پەیوەندییەکان و پێکەوەیین. لەدڵەوە باوەڕم بەوە هەیە کە ئەم کۆنگرەیە دەبێتە هۆکاری زیاتر پەیوەستبوونمان بە یەکترییەوە و پێداگیرییمان لەسەر ئەو رێگەیەی گرتوومانە''.
پاڵێوراوی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی گوتیشی: "با گه‌له‌كه‌م ئاسووده بن، ئه‌و به‌ڵای تیرۆره له رۆژه‌ڤی توركیادا ده‌رده‌هێنین".