Adem Demir,1 23
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و بریكاری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌ویسترێت توركیا بخرێته ناو گێژاوێكه‌وه گوتی: "ژماره‌یه‌ك له ئیمپڕیالیستهكان ده‌یانه‌وێت له رێگای باوه‌ڕهێنان به خوشك و برا كورده‌كانمان ده‌وڵه‌تی تیرۆر له باشووری توركیا دروست بكه‌ن. كه‌س نه‌مابوو ئێوه ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن. كورده‌كان ده‌وڵه‌تیان هه‌یه كه كۆماری توركیایه".
بینالی یڵدرم له گۆڕه‌پانی شار له ناوچه‌ی سوڵتانبه‌یلی ئیستانبوڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌ویسترێت توركیا بخرێته ناو گێژاوێكه‌وه گوتی: "ژماره‌یه‌ك له ئیمپڕیالیستهكان ده‌یانه‌وێت له رێگای باوه‌ڕهێنان به خوشك و برا كورده‌كانمان ده‌وڵه‌تی تیرۆر له باشووری توركیا دروست بكه‌ن. هه‌زاران ساڵه ئێمه ٧٢ گه‌ل به كورد، تورك، لاز، چه‌ركه‌ز و رۆمانه‌وه پێكه‌وه ده‌ژین. بووینه‌ته یه‌ك و له كاتی جه‌نگه‌كان به‌یه‌كه‌وه نیشتیمانی (هاوبه‌شی) خۆمان پاراست. به‌یه‌كه‌وه ئامێزمان بۆ ئاشتی كرده‌وه. پێتان وایه ئێمه ده‌ست ده‌نێینه گیانی یه‌كتر؟ مادام واز بێنن. كه‌س نه‌مابوو ئێوه ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن. كورده‌كان ده‌وڵه‌تیان هه‌یه كه كۆماری توركیایه. بۆیه تكایه خوشك و برا كورده‌كانمان باوه‌ڕ به‌و یارییه مه‌كه‌ن و به پیریه‌وه مه‌چوون".