Fahrettin İbrahim
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مزگەوتی رەوزە لە میسر، لە تورکیا ماتەمینی سەرتاسەریی راگەیەنرا و لەو چوارچێوەیەشدا ئاڵای تورکیا تا نیوە داگیرا.
لە زۆربەی ناوەندە سیاسی و دیپلۆماسییەکان و تەنانەت شارو شارٶچکەکانی تورکیا بە نیشانەی رێزگرتن لە قوربانیانی رووداوە تیرۆریستییەکەی میسر کە زیاتر لە 300 کوژراو و بە دەیان برینداری ڵیکەوتەوە، ئاڵای تورکیا تا نیوە داگیرا.
لە سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە بۆ ئەم مەبەستە لە بەیانی ئەمڕۆ ئاڵاکە تا نیوە داگیرا و هەروەها یەک رۆژیش ماتەمەینی گشتی راگەیەنرا.
جگە لە دامودەزگاکانی ناوخۆی تورکیا هەروەها بڕیار دراوە کە نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵاتیش بۆ ئەم مەبەستە ئاڵاکانیان تا نیوە دابگرن.