Ömer Ürer,Rewa Mahmut Hasan
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
دوزجە-AA
لە شاری دوزجە باکووری رۆژئاوای تورکیا پاسێک لە میانی رۆیشتندا گڕدەگرێت و لە لایەن تیمەکانی ئاگرگوژێنەرەوەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکان پاسێکی تایبەت بە شارەوانی دوزجە لە میانی رۆیشتندا مەکینەکەی گڕ دەگرێت و بە هۆیەوە ئاگری تێبەردەبێت و شۆفێرەکە دەستبەجێ دەوەستێت و هەوڵی دابەزاندنی سەرنشینەکانی دەدات.
لە ماوەیەکی کورتدا ئاگرەکە تەواوی پاسەکەی گرتەوە و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.