مانیسا
تائێستا کڵپەی ئاگر لە ناو لانە خەڵوزی سۆما بەرز دەبێتەوە، ئەوەیش ئاستەنگی بۆ تیمەکانی فریاگوزاریی دروستکردووە تا بتوانن بگەن بەو کرێکارانەی لە ناوەوە بە جێماون.
تانەر یڵدز وەزیرەی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لەدوایین لێدوانی سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی کرێکارانی بە جێماو لە کانە خەڵوزی سۆما گوتی: "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ڕەوانەکردنی هەوای پاک بۆ ناو ئەو شوێنەی کرێکاران تێیدا گیریانخواردووە. وەکو رامانگەیاندبوو تائێستا ٢٠١ کەس مردوون، بەڵام گومانمان هەیە لە زیادبوونی ڕێژەکە. پێشتر گوتمان ٨٠ بریندار هەن ٦٠ یان کرێکاری کانەکە و٢٠ ی دیکەیان کارمەندانی تیمی فریاگوزارین کە بەهۆی گازی ناوچەکەوە رەوشی تەندروستییان تێکچووە."