Kamil Altıparmak
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
مانیسا – AA
شاری مێژوویی ساردێس كه پایته‌ختی شانشینی لیدیا بووه و ده‌كه‌وێته پارێزگای مانیسا له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێشدا پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات كه به‌هۆی بوونی چه‌ندین شوێنی مێژوویی و سروشتی دڵڕفێنی وه‌ك تاوه‌ره گڕكانییه‌كان، تاوه‌ره‌كانی مێزی به‌ردین، بنكه‌ی چاره‌سه‌ری كورشونلو كاپچیڵار، گۆڕستانی بینته‌په‌له‌ر و خه‌ره‌نده‌كانی ئادالا به ناوبانگه و خراوه‌ته لیستی "تاوه‌ر-كه‌ناراوه‌كانی جیۆپاركی جیهانی یونیسكۆ".
له كاتێكدا ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو، ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه كه‌شێكی ئارام باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه.
شاری مێژوویی ساردێس كه پایته‌ختی شانشینی لیدیا بووه له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێشدا پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات كه به‌هۆی بوونی چه‌ندین شوێنی مێژوویی و سروشتی دڵڕفێنی وه‌ك تاوه‌ره گڕكانییه‌كان، تاوه‌ره‌كانی مێزی به‌ردین، بنكه‌ی چاره‌سه‌ری كورشونلو كاپچیڵار، گۆڕستانی بینته‌په‌له‌ر و خه‌ره‌نده‌كانی ئادالا به ناوبانگه و خراوه‌ته لیستی "تاوه‌ر-كه‌ناراوه‌كانی جیۆپاركی جیهانی یونیسكۆ".
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتیاریی تاوه‌ر-كه‌ناراوه‌كانی جیۆپاركی جیهانی یونیسكۆ، عه‌لی كهرهتاش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "گۆڕه‌پانی جیۆپارك به دیمه‌نه دڵڕفێن و جیاوازه‌كانی ده‌بێته ئه‌زموونێكی بێ هاوتا بۆ گه‌شتیاران".