Ahmet Bayram
02 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2020
مانیسا - AA
باشنیوەڕۆی رۆژی هەینی لە دارساتنێکی شارۆچکەی ئەحمەدلی سەر بە مانیسا ئاگر کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و توانییان لە شەودا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
سەرلەبەیانی هەشت کۆپتەر و دوو فڕۆکەی تایبەتی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ ٢١ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە دەستیان بە ساردکردنەوەی شوێنی ئاگرەکە کرد.
بەڵام بەهۆی بەهێزی باوە ئێوارەی دوێنێ دووبارە ئاگرەکە لە هەندێک ناوچەی نێوان شارۆچکەکانی ئەحمەدلی و تورگوتلو دەستیپێكردەوە و سەختی ناوچەکەش کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەی قورستر کرد.
دووبارە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە شوێنی ئاگرەکە و رێگای سەر دارستانەکانیش بەڕووی هاتوچۆدا داخران.
هەروەها دەست بە گواستنەوەی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەش کرا کە مەترسی ئەوەیان لەسەربوو ئاگرەکە بیانگرێتەوە.