Mustafa Güngör
16 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2024
ئیزمیر - AA
لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینییەوە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە درێژەی هەیە کە دارستانەکانی ناوچەی ئیزمیر و مانیسای گرتووەتەوە.
هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە درێژەی هەیە کە دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی یامانڵار کاراتەپە لە قەزای کارشییاکای ئیزمیر کەوتووەتەوە.
لەگەڵ ڕوونبوونەوەی ئاسمان، تیمەکان لە ڕێگەی ئاسمانیشەوە دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد.
ئاگرەکە کە دوێنێ ئێوارە کاتژمێر ٢١:١٠ کەوتەوە، لە ڕێگەی ١٣ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، سێ تانکەری ئاو، دوو بیلدۆزەر و سێ تیمی ئاگرکوژێنەوەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی دارستانی ئیزمیرەوە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی دەدرێت.
هەروەها لە ناوچەکانی بۆیاڵی و کایاجیکی سەربە قەزای گۆردەسی پارێزگای مانیسا، ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.
تیمەکان لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینییەوە بەردەوامن لە هەوڵەکانی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە.