ئیزمیر
دوای ئەوەی داواکاری گشتیی شاری ئیزمیر لەسەر هەواڵی رۆژنامەیەک و بە تۆمەتی گوێگرتن لە تەلەفۆنی کارمەندانی دامەزراوە گشتییە جۆراوجۆرەکان، داوای لێپێجینەوەی لەسەر ٦٢ گومانلێکراو بەرزکردبووەوە، لێپێجینەوەکان لەو کەیسە هێشتا بەردەوامی هەیە.
لە قۆناغی یەکەمدا ١٩ کارمەند لە شاری ئیزمیر دەستگیرکرابوون و دواتریش لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٢٥ کارمەندی دیکە دەستگیرکران، بەوەش ژمارەی ئەو کارمەندانەی ئاسایش کە دەستگیرکراون گەیشتە ٢٨ کەس.
کاروباری لێپێچینەوە لەو کارمەندە دەستگیرکراوانەی ئاسایش بەردەوامی هەیە و تائێستاش گەڕان و پشکنین بە دوای چوار گومانلێکراوەکەی دیکەدا بەردەوامە کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
لەم نێوەندەدا بەشێک لە کەسوکاری پۆلیسە دەستگیرکراوەکان لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی بۆزیاکا لە ئیزمیر کۆبوونەوە.
کەسوکاری ئەو پۆلیسە دەستگیرکراوانە بە هەڵگرتنی ئاڵای تورکیا پرۆتەستۆی دەستگیرکردنی ئەو پۆلیسانەیان کرد کە ژمارەیان ٥٠ کەس دەبوو.