ئیزمیر
ئەو باوکانەی لە شاری ئیزمیر لە ھاوسەرەکانیان جیابونەتەوە و مافی بەخێوکردنی منداڵەکانیان داوەتە دایکان، ناچارن بۆ بینینی مندڵەکانیان مانگانە ٣٠٠ دۆلار وەک نەفەقە بدەن، بۆیە رێکخراوێکیان دامەزراندووە و تێیدا داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
سەرۆکی فەخری رێکخراوی باوکانی زیانلێکەوتوو سولەیمان گەیک لە لێدوانێکدا بۆ AA گوتی: "دوای جیابوونەوەی ژن و مێرد، ئەوەی لەھەموویان زیاتر زیانی پێدەگا، منداڵە، ئەو کەسانەی دوای جیابوونەوە مافی بەخێوکردنی منداڵیان لێوەردەگیرێتەوە ناچارن خۆیان رێکبخەن و داوای چارەسەری کێشەکانیان بکەن. ھەرچەندە رێکخراوەکەمان لەلایەن باوکانەوە دامەزراوە، بەڵام دایکە زیان لێکەوتووەکانیش دەتوان ببنە ئەندام لەو رێکخراوە."
گەیک ھەروەھا گوتی: "ھەرچەندە دوای جیابوونەوە دادگا بڕیار دەدات لەنێوان ٣ ھەفتەدا باوک منداڵەکەی ببینێ، بەڵام لایەنی بەرامبەر بەو بڕیارە دڵخۆش نیە و خۆی لە بڕیارەکە دەدزێتەوە، لە بارودۆخێکی بەم شێوەیە بۆ بینینی منداڵەکەی باوک پارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەدات. کارمەندانی جێبەجێکار لە پۆلیس و دەروونناسنن کە ژمارەیان ٥-٦ کەس دەبێ، ھەوڵ دەدەن باوک منداڵەکەی ببینێ."
گەیک پێیوایە ئەو بارودۆخە شکۆی باوک لای منداڵەکەی کەمدەکاتەوە و گوتی: "ھەموو کاتێک باوک لەبەردچاوی منداڵەکەی بەھێزە و ئیلھامی لێوەردەگرێت، بەڵام لەناکاو دەبینێ باوکی بێچارەیەوە و ٥-٦ کەس دێن ئەو دەبەنە لای باوکی، ئەمەش دەروونی منداڵەکە تێکدەداتو لە چاوی منداڵ باوک دەبێتە کۆیلە. جگە لەوەی ئەو باوکانەی پارەیان نیە و توانای دانی نەفەقەیان نیە؛ ناتوانن منداڵەکانیان ببینن. ئەو ژن و پیاوانەی ناتوانن بەیەکەوە بژین زۆر بە ئاسایی سەیری جیابوونەوە دەکەن، بەڵام ناخوازن زیان بە منداڵەکانیان بگات. ئامانجمانە ئەوەیە زیان بە منداڵ نەگات. ھەرچەندە دوای جیابوونەوە باوک و دایکان زیاتر گرینگی بە منداڵان دەدەن؛ بەڵام بینینی منداڵ لە رێگای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، شەڕی دەروونیە لە دژی منداڵ."
رێکخراوی باوکانی زیانلێکەوتوو لە شاری ئیزمیر بۆ ئەوە دامەزراوە ئەو باوکانەی لە خێزانەکانیان جیابوونەتەوە و مافی بەخێوکردنیان داوەتە دایکان، رێ و شوێنی زۆر قورسیان بەرامبەر بەکارنەھێنرێ تا بتوانن مناڵەکانیان ببینن و لە چوارچێوەی ئەو رێکخراوەدا داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.