Şener Toktaş,Rewa Mahmut Hasan
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
بەدلیس - AA
لە هەندێک گوند و گەڕەکی شارۆچکەکانی گورۆیماک و موتکی لە ناوەندی پارێزگای بەدلیس قەدەغەی چوونە دەرەوە راگەیەنرا.
پارێزگاری شارەکە رایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ماددەی ٥٤٤٢ی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییاندا لە ١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٠.١-ەوە تا کاتێکی نادیار قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنن.
لە راگەیەنراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئامانج لەو پەیڕەوە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییانە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی لە هەندێک گوند و گەڕەکی ناوچەکە.