Serhat Zafer
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
سێواس - AA
لە پاریزگای سێواس خۆرهەڵاتی تورکیا بەهۆی بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، رێگای ٥٢ گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای سێواس-ەوە وەرگیراوە، بەفربارین زیاتر لە قەزاکانی گورون، زارا و کانگاڵ کاریگەرە.
بەفر رێگای ٥٢ گوندی لە پاریزگای سێواس داخستووە و تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگاکان.
پێشتر گرنگی بەو شوێنانە دەدرێت کە حاڵەتەکانی وەک نەخۆشی، لەدایکبوون و مردن تیایدا بەدی دەکرێت.