Zeynep Rakipoğlu
29 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
بیله‌جیك-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "گوتتان F-35، به‌ڵام خاوه‌نی قسه‌ی خۆتان نه‌بوون. له‌كاتێكدا ئێمه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن (دۆلار) پاره‌مان داوه به‌ڵام ئێوه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناده‌ن به ئێمه. ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن، ئه‌وا ئه‌مه باجی ده‌بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ گه‌نجانی شارۆچكه‌ی وهزیرخان له پارێزگای بیله‌جیك كۆبوویه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا كرد و رایگه‌یاند: "له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیادا، متمانه و رێز هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه. په‌یوه‌ندییه‌كانی من له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتیندا له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆییه. هه‌ر له تهتهرستانهوه تا داغستان، هه‌میشه تكاكانی ئێمه له‌وێ، وه‌ڵامێكی هه‌یه. له ئێستادا له پێشهاته‌كانی باكووری سووریادا ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دڵخوازمانه چه‌ندێك نه‌توانین به‌ده‌ستی بهێنین، به‌ڵام ده‌ڵێین 'وه‌رن كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی ئه‌نجامبده‌ین'. ئه‌مه چییه؟ واته سێقۆڵی، با رووسیا، توركیا و سووریا كۆبینه‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌توانین ئێرانیش بۆ ئه‌مه زیادبكه‌ین. با ئێرانیش بێت. با دیداره‌كانمان به‌وشێوه‌یه ئه‌نجام بده‌ین و خۆشگوزه‌رانی رووبكاته ناوچه‌كه. ناوچه‌كه ئه‌و گرفتانه‌ی نه‌بێت كه ئێستا تێیدایه. لێره‌ش ئه‌نجاممان هه‌بووه و ده‌مانبێت".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پرسی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S400یش رایگه‌یاند: "زۆر كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردین له بابه‌تی S400دا؛ 'ده‌بێت S400ه‌كان بده‌نه‌وه'. نه‌خێر نایده‌ین. ئێمه S400ه‌كانمان كڕیوه. ئێستا له‌لای ئێمه‌ن، به‌ڵام ئێوه ئه‌و به‌ڵێنه ببه‌نه‌سه‌ر كه به ئێمه‌تان دا. ئه‌وه چییه؟ ئێستا سه‌باره‌ت به F-16ه‌كان، ئێمه ئه‌مه له ئێوه داوا ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێوه نامانده‌نێ. گوتتان F-35، به‌ڵام خاوه‌نی قسه‌ی خۆتان نه‌بوون. له‌كاتێكدا ئێمه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن (دۆلار) پاره‌مان داوه به‌ڵام ئێوه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناده‌ن به ئێمه. ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن، ئه‌وا ئه‌مه باجی ده‌بێت. ئێمه واته توركی موسڵمان، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ین كه داومانه به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شین له به‌رامبه‌ره‌كانمان".