Necat Hazar,Sayim Harmancı,Necmettin Karaca,Şener Toktaş,İbrahim Yaldız,Sabri Yıldırım
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
وان - AA
تیمەکانی تایبەت بە کردنەوەی رێگاکان لە پارێزگاکانی وان، هەکاری، بەدلیس و مووش لە کۆی هەزار و ٢٨ شوێنی نیشتەجێبوون، رێگەی ٨٧٧ شوێنی نیشتەجێبوونیان بەڕووی هاتوچۆدا کردەوە کە لە دوێنێوە بەهۆی نالەباریی رەوشی کەشوهەواوە داخرابوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی گەورەشارەوانیی وان، دوێنێ لە کۆی ٣٤٥ رێگای گەڕەکەکانی ئەو شارە، ٢٩٧ رێگا کراونەتەوە.
تیمەکان لە سەرجەم قەزاکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی ئەو ٤٨ رێگایەی کە ماوە.
لە قەزاکانی ئەرجیش، مورادییە و چاڵدران تیمەکان بەفری سەر رێگاکانیان راماڵی و رێگاکانیان خوێڕێژ کرد، ئەو بەفرەی کە بەسەریەکدا کەڵەکە کرابوو بە بارهەڵگرەکان باریان کرد و گواستیانەوە بۆ دەرەوەی قەزاکان.
- هەکاری
ماوەی دوو رۆژە بەفر لە ناوەندی شارەکە و قەزای یوکسەکۆڤا بەشێوەیەکی کاریگەر دەبارێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبان لە فەرمانگەی تایبەتی هەکاری-یەوە دەستکەوتوون لە کۆی ١٧٦ رێگای گوند و ئاوایی کە بەهۆی بەفربارینەوە داخرابوون، ١٣٧ رێگا کراونەتەوە.
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کردنەوەی رێگای شەش گوند و ٣٣ ئاوایی کە داخراون.
هاوکات تیمەکانی شارەوانی کاری پاککردنەوەی رێگاکان لە بەفر لە ناوەندی شارەکەدا ئەنجام دەدەن.
- بەدلیس
لە درێژەی هەوڵەکانیاندا بۆ کردنەوەی رێگاکان لە بەدلیس، تیمەکان لە دوێنێوە رێگەی ٢٣٤ شوێنی نیشتەجێبوونیان کردووەتەوە.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبان لە فەرمانگەی تایبەتی بەدلیس، ئومیت کورتکان رایگەیاند کە بەهۆی بەفربارینەوە، رێگای ٤٨ گوند داخراون.
ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوه دا که کارەکان بەردەوامه بۆ کردنەوەی ئه و رێگایانەی که ماونەتەوه .
- مووش
لە پارێزگای مووش تیمە پەیوەندیدارەکان لە کۆی رێگای ٢٢٥ گوند کە بەهۆی بەفربارینەوە داخراون، ٢٠٩ رێگایان بە رووی هاتوچۆدا کردووەتەوە و بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کردنەوەی ئەو ١٦ رێگایەی کە ماوەتەوە.
هاووڵاتییەکی گوندی گوندۆغان، بەناوی مەشەڵڵا تانریکولو گوتی: "تیمەکانی پاککردنەوەی رێگاکان هاتن و رێگای گوندەکەمانیان پاککردەوە. سوپاسی تیمەکان دەکەین کە ماندوونەناسانە کاریان کرد".