Halil Şahin
27 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2024
ئیزمیر - AA
سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD) ڕایگەیاند، کاتژمێر ٠٨:١٩ خوولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە بەپێوەری ڕیختەر لە دەریای ئیجە ڕووی داوە کە ناوەندەکەی قەزای مەندەرەس لە پارێزگای ئیزمیر بووە.
پارێزگاری ئیزمیر سولەیمان ئەلبان لە هەژماری کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە کە، "لەبارەی بوومەلەرزەکەی ٥،١ پلە ڕیختەرییەکەی دەریای ئیجە کە ناوەندەکەی قەزای مەندەرەس بووە، هەتا ئێستا هیچ دۆخێکی نەخوازراویان پێ ڕانەگەیەندراوە".
هەر لەم بارەیەوە، پارێزگاری ئایدن یەعقوب جانبۆلات بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاندووە کە، چاودێری دۆخەکە لەسەرانسەری پارێزگاکە دەکەن و هەتا ئێستا هیچ شتێکیان لەبارەی ئەگەری خەسارێک بەهۆی بوومەلەرزەکە پێ نەگەیشتووە.