Abdullah Söylemez,Anıl Aydın,Cüneyt Çelik,Günay Nuh,Hüseyin Demirci,İlhami Erkılıç,Sidar Can Eren,Tevhid Furkan Nehri
28 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2024
ئەرزەڕۆم - AA
سەرما و بەفر لە هەریەکە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری و ئەردەخان، ئاستەنگی بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە.
دوای ئەو بەفربارینەی کە سەرانسەری ناوچەکەی گرتەوە، شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە باڵی بەسەر پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵودا گرتووە.
ڕێگەوبانەکان کە بە تەواوی بە بەفر داپۆشراون، لە هەندێک شوێن بووەتە هۆی دروستبوونی سەهۆڵبەندان و بەستەڵەک و، هاوکات پلەکانی گەرمی لە هەندێک ناوچەی ئەو پارێزگایانە گەیشتە ١٥ پلەی ژێر سفر.
لە پارێزگای ئاگری، ڕووباری موراد و بەشێک لە ڕووبار و تاڤگەکانی ناوچەکەش بەستوویەتی.
تیمەکانی شارەوانی و ڕێگەوبانیش بۆ تواندنەوەی سەهۆڵبەندان و بەستەڵەکەکان، خوێیان بەسەر شەقامەکاندا دەکرد.