Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا هه‌وڵی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌دات دوورن له راستییه‌وه، رایگه‌یاند: "ئێران كه‌ی ئاماده‌بێت ئه‌و كاته په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ده‌كات. تا ئه‌و كاته‌ش ئابوورییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ره‌سهێنان".
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاته‌كه‌ی، په‌یامێكی نوێی له تویته‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن "ئه‌مریكا له‌پێناو دانوستانه‌كاندا هه‌وڵی گه‌یشتن به ئێران ده‌دات" و رایگه‌یاند: "میدیای ساخته‌ی هه‌واڵ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌بێت، هه‌واڵێكی هه‌ڵه‌ی له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا هه‌وڵی هێنانه كایه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌دات، بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌مه هه‌واڵێكی درۆیه. ئێران كه‌ی ئاماده‌بێت ئه‌و كاته په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه ده‌كات. ئه‌مه دۆخێكی مایه‌ی دڵته‌نگییه بۆ گه‌لانی ئێران".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سیناتۆری ناسراوی كۆماریخوازه‌كان، لیندسی گراهام بڵاویكردووه‌ته‌وه كه زانیاریی له‌باره‌ی ئێرانه‌وه له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن وه‌رگرتووه.
لیندسی گراهام له‌دوای وه‌رگرتنی زانیاریی له جۆن بۆڵتن له په‌یامێكدا كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه "له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئێران به ئاشكرا هێرشی بۆ سه‌ر بۆری نه‌وت و كه‌شتیی وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ئه‌نجامدا و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق درووستكرد. ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر كارمه‌ند و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ببێته واقع، ئه‌وا پێویسته وه‌ڵامێكی جددیی سه‌ربازیی بده‌ینه‌وه".
گرژیی ئەمریکا-ئێران
حکوومەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەشتی ئایاری ٢٠١٨ کشانەوەی لەو رێککەوتنە ئەتۆمییە راگەیاند کە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران واژووکرا.
پاشان ئەمریکا سزاکانی بەسەر ئێران‌دا سەپاندەوە کە ھەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج و لە مانگی نیساندا سوپای پاسدارانی خستە لیستی "رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان"ەوە.
بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا، سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە ھەشتی ئایاری ٢٠١٩دا دووبارە بەشێکی چالاکییە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی دەستپێکردەوە و ماوەی ٦٠ رۆژی دیاریکرد بۆ لایەنەکانی رێککەوتنەکە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران.
لە لایەکی دیکەوە، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر ئەمریکا بە ئامانجی گرتنەبەری رێوشوێن دژبە ھەر مەترسییەکی ئێران کەشتی فڕۆکە ھەڵگری ئەبراھام لینکۆڵن و چوار فڕۆکەی بۆردومانی ئەتۆمی B-52ی رەوانەی ناوچەی کەنداو کرد.