Halil İbrahim Sincar
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
ماردین
بوونی ته‌مێكی زۆر له ناوه‌ندی ماردین و هه‌ندێ شارۆچكه‌دا، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر هاتوچۆ.
به‌هۆی چری تهمهكهوه كه له دوێنێ به‌یانییه‌وه له ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌ستی پێكردووه‌و مه‌وداوی بینین دابه‌زیوه بۆ نیو مه‌ترو ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ شۆفێران دروستكردووه.
تیمه‌كانی هاتوچۆ، شۆفێرانیان ئاگاداركرده‌وه له رووداوی نه‌خوازراو له‌و شوێنانه‌ی هاتوچۆ تیایادا قه‌ره‌باڵغه.
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر رێگاكانی سه‌ره‌كی ماردین-دیاربه‌كر و ماردین-ئورفا، چه‌ند رووداوێكی هاتوچۆ روویاندا كه جگه له زیانی ماددی كه‌م، زیانی گیانیان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ئه‌و ته‌مه‌ی به‌ربه‌ستی زۆری له‌به‌رده‌م هاتوچۆدا دروست كردووه، هاوكات دیمه‌نێكی جوان و قه‌شه‌نگی له‌ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای ماردین و پێكهاته مێژووییه‌كانی شاره‌كه دروستكردووه.
پێشبینی ده‌كرێت تهمهكه به‌درێژایی شه‌و به‌رده‌وامبێت.