وان
له دوورگه‌ی ئاكدامار، كه یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی گه‌شتیاری ناوچه‌كه و كڵێسای ئه‌رمه‌نیه‌كانی لێیه و مایه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیارانی مه‌سیحیه، بڕیاردرا به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كهروێشكانهی کە پێشتر به‌ئامانجی راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران هێنرابوونه ناوچه‌كه و رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان رووی له زیادبوون دەکرد و ببوونه‌هۆی زیان گه‌یاندن به ئاسه‌واره‌کان ژینگەی ناوچه‌كه.
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بڕیاریداوه، له‌بری به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی، بایۆلۆجی و چه‌ك بۆ له‌ناوبردنی كهروێشکەكان به زیندوویی كۆبكاته‌وه. له رێگه‌ی ئه‌و ته‌ڵانه‌ی دروستیان كردووه 300 كه‌روێشكیان گرتووه كه پیشبینی ده‌كرێت تێكڕای ژماره‌یان له‌ده‌وروبه‌ری 3 هه‌زار كه‌روێشك بێت.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌روێشكه‌كان كرانه قه‌فه‌زه‌وه، له‌لایه‌ن تیمێكه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی لوقمان ئارسڵان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی راهێنانه‌وه‌ی سروشتی و ره‌خساندنی ژیانی سروشتی زانكۆی یوزونجی یڵهوه بران بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی وان.
له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، ئاسڵان گوتی: "ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌روێشكه‌كان دروست كراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كهروێشكانهی زیان به ئاسه‌واره‌كان ده‌گه‌یه‌نن پلانی كارێكی داڕشتووه كه 2 ساڵ ده‌خایه‌نێت".