Burcu Çalık Göçümlü
12 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٧٩ هەزار و ٢٠٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ٨٠٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٧١ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٧٩ هەزار و ٢٠٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ٨٠٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٧١ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی، ١٠ هەزار و ١٣ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٢١٨ هەزار و ٤٦٤ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٦ مليۆن و ٥٥٥ هەزار و ٩٩٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٦٤ هەزار و ٢٨٥ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٣ هەزار و ١٥٢ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٧٠١ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٠،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
- ژمارەى نەخۆشى رۆژانە ٩٨٣ نەخۆشە
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ ٩٨٣ نەخۆشى نوێمان هەيە. لە دواى ماوەيەكى دوور و درێژ ژمارەى رۆژانەى نەخۆشمان لهخوار هەزار نەخۆشهوهیه. کەمبوونەوە لە ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە بەردەوامە. لهگهڵ بەردەوامبوون لەسەر پابەندبوونمان بە سنوورداركردن و رێكارەكانى خۆپارێزیى، دهست به كوتان دهكهین".