Kürşat Gürbüz
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2021
ئیزمیر – AA
به‌هۆی ئه‌و بارانه بهخووڕهی له ئێواره‌ی دوێنێیه‌وه ئیزمیری گرته‌وه، لافاو له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌كه روویدا و چه‌ندین شوێن كه‌وتنه ژێر ئاوه‌وه.
ئه‌م بارانه به خووڕه كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و لافاو له ژماره‌یه‌ك كۆڵانی هه‌وراز روویدا. ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵ به ناوی باهتییه تونا كه له‌نێو لافاوهكهدا گیری خواردبوو و بریندار ببوو، له‌لایه‌ن یاساوڵهكانهوه رزگار كرا و گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه.
لافاوه‌كه چه‌ندین ئۆتۆمبێلی راگیراوی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد و، به‌هۆی به‌هێزی لافاوه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی له نزیك یه‌ك راگیرا‌و به‌ریه‌ككه‌وتن.
به‌هۆی ئاو رژانه‌وه چه‌می به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی كایاسویو له ناوچه‌ی كۆناك پردی سه‌ر چه‌مه‌كه زیانی به‌ركه‌وت و پرده‌كه به رووی هاتوچۆدا داخرا. هه‌روه‌ها نهۆمی ژێرزه‌وی و نهۆمی یه‌كه‌می ژماره‌یه‌ك خانووش له هه‌مان ناوچه ژێر ئاو كه‌وتن.
تارق یاڵور كه خانووه‌كه‌ی ژێر ئاو كه‌وتووه، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌هۆی به خووڕی بارانه‌كه‌وه به چاوی خۆیان ئاو له‌سه‌ره‌وه رژانی پرده‌كه‌یان بینیووه، گوتی: "له‌ناكاو ماڵه‌كه‌شمان ژێر ئاو كه‌وت كه سێ مندالی لێ بوو، توانیمان منداڵه‌كان رزگار بكه‌ین. ئاوه‌كه تا پشتێنمان هات. ئاو نیوه‌ی ماڵه‌كه‌ی گرته‌وه".
ده‌ستكراوه به هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ماڵه‌كانیان ژێرئاو كه‌وتوون له به‌شه ناوخۆییه‌كان جێگیر بكرێن و تیمه‌كانی مانگی سووری توركیایش خۆراكی بۆ زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه دابین كرد.