Heman Hussein Yaseen
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣٨ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە و ٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی سێ ھەزار و ٣٣١ پشکنین، ٤٨ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و سێ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستییدا، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:
لە پارێزگای ھەولێر، هەشت حاڵەت و لە پارێزگای سلێمانی ١١ حاڵەت و لە پارێزگای دھۆک ٢٨ حاڵەت و لە ئیدارەی گەرمیان یەک حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، هاوكات سێ كهسیش له پارێزگای دهۆك بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لهدهستداوه.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣٨ کەس دوای چارەسەری پزیشکیی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەیشکردووە کە کۆی گشتیی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا گەیشتووەتە، ١٠٦ ھەزار و ٢٨٧ حاڵەت و سێ ھەزار و ٤٧٧ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.