Duygu Yener
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٠٢ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٤ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون گەیشتە ٢٦١ ههزار و ١٩٤ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ شەش ههزار و ١٦٣ کەس بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ٩٨ هەزار و ٢٣١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٥٠٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٤ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و ٨٨٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٣٨ هەزار و ٧٩٥ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، شەش مليۆن و ٥٢١ هەزار و ٦٤٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٦١ هەزار و ١٩٤ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ١٦٣ حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٨١١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٤ـە.
- "ئەمڕۆ لە كۆى گشتیدا شەش مليۆن و ٥٠٠ هەزار پشكنينمان تێپەڕاند".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئەمڕۆ لە كۆى گشتیدا شەش مليۆن و ٥٠٠ هەزار پشكنينمان تێپەڕاند. هەزار و ٥٠٠ تووشبووی نوێ تۆماركراوە. كەمكردنەوەى ژمارەى نەخۆشەكان گرنگترين ئامانجى بەرەنگاربوونەوەمانە. بۆ گەيشتن بەم ئامانجە پابەندبوون بە رێنماييەكان مەرجە. لە كۆتاييدا ئەوەى دەدۆڕێت ڤايرۆسەكەيە".