Fırat Taşdemir
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەبارەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیانێکی نوێی بۆ هەر ٨١ پارێزگاکەی وڵات دەرکرد.
لە بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە کە ئەو پارێزگایانەی کە رێکاری تایبەتیان بۆ دیاریکراوە بریتین لە، ئادانا، ئاگری، بورسا، چۆرۆم، دیاربەکر، ئەرزەڕۆم، عەنتاب، قەیسەری، قۆنیا، ماردین، ئورفا، وان و یۆزگات.
بە پێی بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە ١٤ پارێزگادا، رێوڕەسمی تایبەت بە سوننەتکردن و زەماوەند رێگەی پێنادرێت.
بە پێی بەیانەکە، لە ١٤ پارێزگادا رێوڕەسمی تایبەت بە مارەبڕین و زەماوەند دەبێ کاتەکەی لە کاتژمێرێک تێنەپەڕێت.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە کە لە سەرانسەرى وڵات، لە سەرجەم خواردنگەكانى دامودەزگاكانى حكوومەت جگە لە خزمەتگوزارى ئاوى سەفەری، سەرجەم خواردن و خواردنەوەيەک رادەوەستێت.
بەپێی بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە ١٤ پارێزگادا، لە ئاهەنگەكانى هاوسەرگيرى جگە كەسى پلە يەك و پلە دووى بووك و زاوا، ئامادەبوونى هاووڵاتیيانى تەمەن ٦٥ ساڵ و سەرووی ئەو تەمەنە لەگەڵ منداڵانى خوار ١٥ ساڵان قەدەغە دەكرێت.