Ekip
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھایکۆ ماس، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان رێکخست.
چاوشئۆغڵو لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی ،"لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەوە ئێمە نین کە گرژیمان دروستکردووە، ئەوەی گرژی دروستکردووە یونان و بەشی روومییەکەی قوبرسە".
چاوشئۆغڵو، ھۆشداری دایە یۆنان و گوتی، "ئەگەر یۆنان ھەنگاوی ھەڵە بنێن، ئەم جارەیان کارەساتێک لەدەستمان دەردەچێت، پێویست بەچی بکات ئەوە دەکەین".
گوتیشی، "با یۆنان بە قسەی ئەو وڵاتانە ھەڵنەخەڵتێت کە دەیانەوێت بیخەنە بەردەم کەشتییە سەربازییەکانی تورکیا. دراوسێین. ئێمە دابەشکردنی دادپەروەرانە دەزانین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، ئاگاداری یۆنانی کردەوە و گوتی، "دەست لە خراپکاری ھەڵبگرن. مەکەونە داوی وڵاتانێکی دیکەوە و خۆتان تووشی ریسک مەکەن".