Seyit Ahmet Eksik,Muhammet Ali Kemal
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
ترابزۆن- AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ترابزۆن، ئه‌و نۆ كه‌سه به‌ره‌گه‌ز عێراقییه‌ی به‌مه‌ستی دیپۆركردنهوه راده‌ستی یه‌كه په‌یوه‌ندییداره‌كان كرد كه له ناوجەی گەشتیاری ئوزونگۆلی سه‌ربه شارۆچكه‌ی چایكارا، به ملپێچێك كه له‌سه‌ری نووسرابوو "كوردستان" وێنه‌یان گرتبوو، و ببوونه هۆی درووستبوونی گرژیی و ئاڵۆزیی.
دوێنێ شه‌و له هه‌ژماری تویته‌ری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ترابزۆن، په‌یامێك بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و نۆ كه‌سه به‌ره‌گه‌ز عێراقییه‌ی كه به ملپێچێك كه له‌سه‌ری نووسرابوو "كوردستان" وێنه‌یان گرتووه، دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانی ئه‌و كه‌سانه و له كۆتایی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست به رووداوه‌كانی وێنه‌گرتنی ٩ كه‌س له گرووپێك به ملپێچێك كه له‌سه‌ری نووسرابوو "كوردستان" كه له باكووری عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن هاتبوونه ناوچەی گەشتیاری ئوزونگۆلی سه‌ربه شارۆچكه‌ی چایكارا، به‌مه‌به‌ستی دیپۆركردنهوهیان راده‌ستی یه‌كه په‌یوه‌ندییداره‌كان كران".
نیوه‌ڕۆی دوێنێ ٩ كه‌س له‌و گرووپه ٥٠ كه‌سییه‌ی كه له باكووری عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له ترابزۆن هاتبوونه ناوچەی گەشتیاری ئوزونگۆلی سه‌ربه شارۆچكه‌ی چایكارا، به‌هۆی وێنه‌گرتن به ملپێچێك كه له‌سه‌ری نووسرابوو "كوردستان"، ببوونه هۆی كاردانه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.
له‌دوای پشێوییه‌كان كه ماوه‌یه‌كی كورتی خایاند، ٩ كه‌سه عێراقییه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركران.