Şener Toktaş,Rewa Mahmood Hasan
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
بەدلیس - AA
لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی پەکەکە لە بەدلیس رائیدێکی فەرماندەی جەندرمە بەناوی زەفەر ئاککوش شەهید بوو.
بەپێی زانیارییەکان ئاککوس بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی پارێزەرانی ئاسایشی ناوچەی بەرپرسیارێتییەکەی سەردانی گوندی چاڵیدوزو دەکات و تیرۆریستانی پەکەکەش بە رۆکێت هێرش دەکەنە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی ناوبراوی تێدا بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا رائید ئاککوش بە سەختی برینداردەبێت و لە نەخۆشخانەی حکوومی بەدیلس شەهید دەبێت.
دوای هێرشەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بە پاڵپشتی ئاسمانی دەستیپێکرد.