Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی کە وه‌ك یاسا له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له توركیا كاری پێده‌كرێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی تورکیا داخرا.
به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌كه كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و، تیایدا له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاساییدا چاكسازی له ژمارەیەک دام و ده‌زگادا ده‌كرێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا داخرا. به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه‌و سه‌رۆكایه‌تییه ئه‌ركه‌كانیان كۆتایی پێ هێنرا.