Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسپ شاهین رایگەیاند كه له كه‌نار ده‌ریای سارایبورنو كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر خۆی كێشاوه به به‌له‌مێكی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریادا و، له ئه‌نجامدا به‌له‌مه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا ژێرئاو كه‌وتووه.
شاهین، كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو، بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا و، باسی له‌وه كرد كه دوا به‌دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری رزگاركردنی که‌شتی و پۆلیس ده‌ستیان به‌كار كردووه.
گوتیشی: "له كه‌نار ده‌ریای سارایبورنو كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر خۆی كێشاوه به به‌له‌مێكی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریادا و، له ئه‌نجامدا به‌له‌مه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا ژێرئاو كه‌وتووه. تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری رزگاركردنی که‌شتی و پۆلیسی ده‌ریا ده‌ستیان به‌كار كرد و له كۆی شه‌ش كه‌س له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه سیانیان رزگار كردووه، به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ رزگاركردنی سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه".