Recep Bilek
06 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
سامسون – AA
شه‌ش له‌و ٢٠ هاووڵاتییه عێراقییه‌ی به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له پارێزگای سامسون ده‌ستگیركرابوون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق.
راییكردنی كاروباری شه‌ش له ٢٠ تۆمه‌تباره عێراقییه‌كه له ئاسایشی گشتی سامسون ته‌واو كرا.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی سامسون بڕیاردا به گێڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش تۆمه‌تباره بۆ عێراق.
راییكردنی كاروباری حه‌وت تۆمه‌تباری دیكه‌یش له ئاسایش به‌رده‌وامه.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی تیمه په‌یوه‌نداره‌كانی ئاسایش له ٣١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ ئه‌نجامیان دا له ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی پارێزگای سامسون ٢٠ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرابوون.
پێشتر دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی یه‌كێكیان، ئازادكردنی دووانیان به مه‌رجی دادوه‌ری و گێراندنه‌وه‌ی چوار تۆمه‌تباری دیكه‌یانی دابوو بۆ عێراق.